سەردار محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەبارەت بە وردەکارییەکانی ناوەڕۆکی وەڵامدانەوەی ئێران بۆ نامەکەی ترامپ، وتی: لەم وەڵامەدا کە بێگومان ڕێبەری باڵا فەرمانەکانی خۆی داوە و وەزیری دەرەوەش گەیاندوویەتی، ڕێوشوێنەکان لەسەر بنەمای ئەو ڕاستییە بوو کە ئێمە بە هەموو هێزەکانمانەوە وەڵامی ئەو هەڕەشەیە دەدەینەوە بەڵام دەستپێکەری شەڕ نابین.
ناوبراو زیادی کرد: لە وڵامی نامەکەدا ئاماژە دراوە بە؟ئەو خاڵەی کە ئێمە بەدوای ئاشتی لە ناوچەکەدا دەگەڕێین، هەروەها ئەو خاڵەی کە ئێمە بەدوای چەکی ئەتۆمیەوە نین لە [پرسی ئەتۆمی] و بەدوای پێداویستییەکانی نەتەوەی خۆماندا دەگەڕێین لە بەرنامەی ئەتۆمیدا، و چەند خاڵی دیکە کە [لە وەڵامی ئێراندا] بوون.
لە وردەکاریی نامەکەدا، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان جەختی لەوە کردەوە: لەو نامەیەدا وتراوە کە "ئێمە ڕاستەوخۆ دانوستان ناکەین، بەڵام هیچ کێشەیەک لە دانوستانی ناڕاستەوخۆدا نییە. ئێوە بێ بەڵێنترین لایەن بوون لە دانوستانەکاندا، هەربۆیە هیچ متمانەیەک بە ئێوە نییە. لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگر نین [بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ]، بۆیە ئەگەر ڕاستگۆیانە بجووڵێن، دەتوانرێت دانوستان ئەنجام بدرێت".
وتیشی: ئەم وەڵامە مەعقوول و زۆر ژیرانە بۆ ئەوەیا هەم خەڵکی وڵاتەکەمان و هەم خەڵکی جیهان بزانن کە ستراتیژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرگریکردنە لە بەرژەوەندی و پێشکەوتنەکانی خۆی و هەنگاونان بەرەو ئاسۆی دیاریکراوی خۆی.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئێمە حەز بە شەڕ ناکەین، بەڵام قسەی زۆر و چەوساندنەوە تەحەمول ناکەین و قبووڵ ناکەین و خۆڕاگر دەبین.
342/
Your Comment